گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەنیازی چییە؟

لیوا عەبدولخالق: بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌کانی هەرێم وا نییه‌

2022.06.29 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
لیوا عەبدولخالق: بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌کانی هەرێم وا نییه‌

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە عێراق نیازی هێرش و دەستبەسەرا گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر و کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی هەبێت و دەشڵێت، "ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێم یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسی و هه‌ر شتێک ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌. "

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمریکا (29ی حوزەیرانی 2022) ده‌رباره‌ی جموجۆڵی حکومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند کە "ئه‌وه‌ زۆر دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ هیچ مه‌ترسیه‌کی هێزی سوپای عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نییه‌."

 

وتیشی، "بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌کان یان غازییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه‌ و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، ته‌نها چه‌ند هێزێک هاتبوو بۆ مه‌سحکردنی ئه‌و ناوچانه‌ دوای ئه‌و هێرشانه‌ هه‌ر ئه‌وکات که‌ کاره‌کانی ته‌واو بوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆی"

 

لیوا عەبدولخالق جەختیکردەوە کە "لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ دروستبووه‌ که‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه".


لەبارەى جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی له‌ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه‌، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، "جارێ هیچ شتێک له‌ئارادا نییه‌، لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ دروستبووه‌ که‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌کرێت له‌و ڕووداوانه‌ی دوایی کۆرمۆر، هه‌تا ئێستا لیژنه‌که‌ کاره‌کانی به‌رده‌وامه‌ ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌ریده‌خات که‌ به‌رپرسیارێتی له‌ چ لایه‌نێک بووه‌، بۆ ئه‌م ڕووداوه‌."

 

 

بە بڕوای لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ئەم هێرشانە ڕەنگە فشارێک بێت بۆ سەر هەرێم، لەو ڕووەوە لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، "بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ نادات هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێدا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسی و هه‌ر شتێک ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌."


وتیشی، "کۆمه‌ڵێک گروپی چه‌کدارن له‌و ناوچانه‌ هه‌یه‌، هێزی داعش هه‌یه‌، چه‌ند گروپێکی چه‌کداری دوور له‌ یاسا و دوور له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق هه‌یه،‌ ئه‌وانه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم هۆکارن بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ به‌ڵام له‌سه‌دا سه‌د نازانرێت کێیه‌."

 

دەربارەی ئەوەی ئێوه‌ بۆچی ئه‌و ناوچانه‌ کۆنترۆڵ ناکه‌ن وه‌کو ئۆپراسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کان، لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، "ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان کۆنترۆڵه‌، بەڵام لای لایه‌نی عێراقی ماوه‌، ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ی که‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌ نه‌توانراوه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت، له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ چه‌کداره‌ نایاساییانه‌ له‌و ناوچانه‌ ئاواته‌خوازین که‌ له ‌داهاتوو ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی دروستکراوه‌ له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستبه‌کار بێت و هه‌موو ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت."

 

لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، "له‌وانه‌یه به‌ڵام زانیارییه‌کان که‌ من ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراقم، هیچ ئاماژه‌یه‌ک یاخود هیچ بڕیارێک یان هیچ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نییه‌ که‌ هێز کۆکرابێته‌وه‌ یاخود هه‌وڵبدرێت هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پاڵاوگه‌ یان ئه‌و ناوچانه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وت یان کێڵگه‌ی غازی لێیه‌ ئه‌مه‌ دوورن له‌ڕاستی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، هه‌رچی ده‌وترێت ته‌نها ڕاگه‌یاندنه‌ که‌ ئه‌وه‌ش دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌."