گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

شارەوانى سلێمانى لەبارەى ’’جەژنانەى’’ کرێکارانى پاککەرەوە بڕیاریدا

2022.06.28 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانى سلێمانى لەبارەى ’’جەژنانەى’’ کرێکارانى پاککەرەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى شارەوانى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی کۆکردنەوەی داھاتیان نییە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی کۆکردنەوەی داھاتیان نییە. لە پێناو ڕێگری کردنیش لەو کارە، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوەو زانیاری تەواومان بدەنێ.

 

لینکی پۆڕتاڵی خزمەت

 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی