گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت

پەیامێک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى کوژرانى دوو مامۆستاکە

2022.06.28 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى کوژرانى دوو مامۆستاکە

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر  گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە پەیامێکدا لەبارەى کوژرانى دوو مامۆستاى زانکۆ لە هەولێر وتى "سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد".

 

دەقى پەیامەکە:

 

بەداخەوە ئەمڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.

 

وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد.

 

 هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر  "گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن".

 

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

28ی حوزەیرانی 2022