گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کازمى پەیامێک ئاڕاستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات

2022.06.28 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى پەیامێک ئاڕاستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات

ناس کورد-

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەسەر پێویستی حکومەت بە هاوکاری لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، ئاماژەی بەوەشدا ئەم حکومەتە تا کۆتا خولەک لە کاردا دەمێنێتەوە تا ئەرکەکانی رادەستى کابینەى بە داهاتوو دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مستەفا کازمی لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا جەختیکردووەتەوە لەسەر کارکردن بۆ جێبەجێکردنى ئاسایشى خۆراک.

 

 وتیشى "یاساكە بودجە نییە، ئێمە بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕین، وەک حکومەتێکی چاودێر مافی دەرکردنی یاسامان نییە، بۆیە پەنامان بردە بەر یاسای ئاسایشی خۆراک".

 

کازمى جەختیکردەوە، ئەوان پێویستیان بە هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە کە هاوکاریان بکەن بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک.

 

"ئەم حكومەتە تا دوا سات لە كاردا دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی ئەركەكانی ڕادەستی حكومەتی داهاتوو دەكات، گرنگیشە پەلە بکرێت لە پێكهێنانی حكومەتێك كە ئەركی خۆی بەجێ بگەیەنێت"، کازمى وایوت.