گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکایەتى کۆمار وەڵامى موقتەدا سەدرى دایەوە

2022.06.28 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار وەڵامى موقتەدا سەدرى دایەوە

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار هیچ تێبینییەکى لەسەر یاساى قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە و یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش لە وەڵامى هێرشى موقتەدا سەدر بۆ سەر بەرهەم ساڵح.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەرۆکایەتی کۆمار لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر سەرۆککۆمار ڕەشنووسی یاسای (بەتاوانناساندنى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل)ی پێگەیشتبوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرکردن و پەسەندکردنی  بەپێی میکانیزمە یاسایی و دەستوورییەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەم ساڵح هیچ تێبینییەکى لەسەر یاساکە نەبووە و لە رۆژنامەی عێراقی لە 20ی حوزەیرانی 2022 بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەرۆکایەتى کۆمار جەختیکردووەتەوە، هەڵوێستى بەرهەم ساڵح پشتیوانییە بۆ دۆزی فەلەستین و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی تەواوی گەلی فەلەستین.

 

پێشتر موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هێرشی توندی کردە سەر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کە واژۆی لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە.  

 

سەدر لە تویتێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "زۆر زۆر شەرمەزارییە کە بەناو سەرۆککۆمار (بەرهەم) ڕەتیکردووەتەوە واژۆ بکات لەسەر یاسای (قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل).  

  

دەشڵێت، "زۆر عەیبە گەلێک سەرۆکەکەیان لەگەڵ ئاسایکردنەوەدا بێت و نانیشتمانی بێت، هەروەها لەگەڵ ڕۆژئاوا یاخود ڕۆژهەڵات بێت."  

  

جەختیکردووەتەوە کە "من لە بەردەم خودا و گەلدا بێبەریم لە تاوانەکەی، بەداخم بۆ کاندیدکردنی لە ڕابردوو و داهاتوودا بۆ ئەو پۆستە."