گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی تایبەت

دەرکەوت کچە پێشکەشکارە بەناوبانگەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە

2022.06.28 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
دەرکەوت کچە پێشکەشکارە بەناوبانگەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە

ناس کورد-

داواکاری گشتیی میسر وردەکاریی کوشتنی شەیما جەمالی، کچە پێشکەشکاری بەناوبانگی لەلایەن مێردەکەیەوە ڕاگەیاند کە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی دەوڵەتە بۆ کاروباری دادگا، دوای ئەوە مێردەکەی ڕایگەیاندبوو کە 20 ڕۆژە دیار نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای 20 ڕۆژ لە دیارنەمانی و بەدواداچوونی بەردەوام، دوێنێ دووشەممە تەرمی پێشکەشکار شەیما جەمال لەناو ڤێلایەکدا لە شاری جیزەی میسر دۆزرایەوە.

  

ئەمڕۆ داواکاری گشتیی میسر لە ڕونکردنەوەیەکدا (28ی حوزەیرانی 2022) ئاشکرای کرد، ئەندامی یەکێکی لە لایەنە دادوەرییەکان ئاگاداریکردینەوە لە دیارنەمانی هاوسەرەکەی کە کچە پێشکەشکارێکی دیارە لە یەکێک لە تەلەڤزیۆنە ئاسمانییەکاندا و ڕایگەیاندبوو کە دواین دەرکەوتنی لە یەکێک لە کۆمەڵگا بازرگانییەکان لە ناوچەی ئۆکتۆبەر لە جیزە بینراوە."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "بەشێک لە کەسوکاری تاوانلێکراو شایەتی ئەوەیان داوە کە پێش دیارنەمانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بووە، بۆیە لێکۆڵینەوەکان گومانیان خستەسەر ڕاستی و دروستی ئاگادارکردنەوەی مێردەکەی."

 

ئاماژەی بەوەداوە کە "بەپێی دانپێدانانی کەسێک کە پەیوەندی بە مێردی تاوانلێکراوەوە هەیە لە بەردەم دادگا، دەرکەوت کە مێردی تاوانلێکراو ژنەکەی خۆی کوشتووە لەسەر کێشەیەکی نێوانیان، پاشان دڵنیابوونەتەوە لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان و هەروەها شوێنی شاردنەوەی تەرمەکە ئاشکرا کراوە."



داواکاری گشتی جەختیکردووەتەوە کە "بەڵگەکان ڕاستی گێڕانەوەی شاهیدە دەسەلمێنن و لەگەڵ تیمەکاندا چوونە شوێنی تاوانەکە و بە هاوکاری پزیشکیی داد، تەرمی تاوانلێکراو دۆزرایەوە."

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شایەتحاڵەکە دانی بەوەدا ناوە کە هاوکاری تاوانبارەکەی (مێردی ژنەکە)ی کردووە لە تاوانەکەدا.

 

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، تاوانبار شەیمای هاوسەری بردووە بۆ باخێک لە گوندی ئەبوسیر لە پارێزگای جیزە و لەوێ بە سێ گولـلە کوشتوویەتی، پاشان دەموچاوی بە ماددەیەکی کیمیایی سوتاندووە و شێواندووە.

 

شەیما و مێردەکەی هەشت ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، لەمدواییە کێشە و ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان پاش ئەوەی شەیما بۆی دەرکەوتووە پیاوەکەی بە نهێنی ژنی دووەمی هێناوە.

 

لە یەکێک لە بەرنامەکانیدا لە ساڵی 2017 لەسەر ماددە هۆشبەرەکان، شەیما کیسێک ماددەی هۆشبەری لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەرهێنا و وتی، "من بەڵێنم داوە بۆنی هیرۆین بکەم لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، دینەکەشم فەرمانی پێداوم ڕاستگۆبم لە بەڵێنەکانمدا، وەالله بۆنەکەشی خۆشە."  

  

هەر دوای ئەو بەرنامەیە، ئەو تەلەفزیۆنەی شەیما کاری تێدا دەکرد لەسەر داوای سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بۆ ماوەی سێ مانگ لە کارکردن دوورخرایەوە."  

المذيعة شيماء جمالالإعلامية شيماء جمال - صورة أرشيفيةالمذيعة المختفية شيماء جمالالمذيعة شيماء جمال