ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا فەرماندەیی بارزان ڕەتیکردەوە باوکی ئەو خوێندکارەی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت لەو هێزە بەرپرس بێت و دەڵێت، "باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرماندەییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "دوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە ڕایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نییە و ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستیەوە."
دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نییە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بووە."