گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یوتوبەرەکەی دهۆک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

2022.06.28 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
یوتوبەرەکەی دهۆک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوپێش، ئەیاز سەردار، ئەو یوتوبەرەی دوێنێ لەناو بازاڕی دهۆک لەلایەن کەسێکەوە بە فیشەک بریندار کرا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە (27ی حوزەیرانی 2022) لەنێو بازاڕی دهۆک تەقە لە ئەیاز سەردار کرا و گولـلە بەر سەری کەوت، پۆلیسی دهۆکیش بانگەشەی ئەوە دەکات "هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە نەزانراوە."

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "رووداوەکە لە کاژێر 5:50 خولەک نزیک پانۆرامای بازاڕی دهۆک روویداوە، پاشان گەنجەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک."



لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لەو گەنجە، هێمن سلێمان گوتی، هێشتا نازانرێت هۆکارەکەی چییە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لێکراوە.


بەپێی بڕیاری دادوەر دەست بە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە کراوە.



بەپێی هەژماری ئینستاگرامی ئەو گەنجە بێت کە تەقەی لێکراوە، ناوی ئەیاز سەردارە و ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی زیاتر لە 166 هەزار کەسن. کاژێرێک پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت لە ڤیدیۆیەکی ئینستاگرامەکەیدا دەردەکەوێت کە رێکلام بۆ دووکانێک لەنێو بازاڕەکە دەکات.

 

ناوبراو کەناڵێکی یوتوبیشی هەیە و تێیدا ڤیدیۆ لەبارەى مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەکات.