گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆی سەڵاحەدین وردەکاریی کوشتنی دوو مامۆستاکەی ئاشکرا کرد

2022.06.28 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سەڵاحەدین وردەکاریی کوشتنی دوو مامۆستاکەی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین وەردەکاریی هۆکاری کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆکەی ئاشکرا کرد کە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەشڵێت، خوێندن لە زانکۆکە بەردەوام دەبێت و گیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

زانکۆکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:15 خولەکی به‌یانی، قوتابییه‌ک هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ده‌ێی نوێی زانكۆ، كه‌ ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی لێیه‌."

 

دەشڵێت، "ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌قلكردنی به‌ر له‌ دوو ساڵ بووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌مان قوتابی هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ‌ ئۆفیسی ( پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل –ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی ( پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌ خان- مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری) له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات."

 

زانکۆی سەڵاحەدین دڵنیایی داوە کە "پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردن له‌م ڕووداوه‌ كاره‌ساتباره‌ بۆئەوەی تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یەندرێت."