ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هێرشی توندی کردە سەر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کە واژۆی لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە تویتێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "زۆر زۆر شەرمەزارییە کە بەناو سەرۆککۆمار (بەرهەم) ڕەتیکردووەتەوە واژۆ بکات لەسەر یاسای (قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل).
دەشڵێت، "زۆر عەیبە گەلێک سەرۆکەکەیان لەگەڵ ئاسایکردنەوەدا بێت و نانیشتمانی بێت، هەروەها لەگەڵ ڕۆژئاوا یاخود ڕۆژهەڵات بێت."
جەختیکردووەتەوە کە "من لە بەردەم خودا و گەلدا بێبەریم لە تاوانەکەی، بەداخم بۆ کاندیدکردنی لە ڕابردوو و داهاتوودا بۆ ئەو پۆستە."