گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنی باڵا لەبارەى کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

2022.06.28 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا لەبارەى کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەبارەى کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند، "بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکەین و لەپێناو سەروەرى یاسا و پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەموو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەداخ و نیگەرانیەکەى زۆرە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕواننەکراودا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات."

 

دەشڵێت، "بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکارو خانەوادەى مامۆستایانى شەهید دەکات و هیواى چاکبونەوەى خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت."

 

"ئاماژەی بەوەشکردووە کە "وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت."