گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆچی کوژرا و تەرمەکەی لەکوێ دۆزرایەوە؟

2022.06.28 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆچی کوژرا و تەرمەکەی لەکوێ دۆزرایەوە؟

ناس کورد- 

راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، ئەو مامۆستایەی ئەمرۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە، هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵکو هاوسەرەکەی کە مامۆستایە کێشەی لەگەڵ بکوژەکەدا هەبووە، دەشڵێت، تەرمی مامۆستاکە لە سەربانی دراوسێکەی کەوتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 28-6-2022) ڕایگەیاند، "ئەو خوێندکارەی د. ئیدریسی کوشتووە و تەقەی لە د. کاوان کردووە، قوتابی بووە لە زانکۆی سۆران، بەڵام بەهۆی هەبوونی کێشە فەسڵ کراوە، دواتر هەڕەشەی لە ژمارەیەک مامۆستا کردووە." 

 

بەوتەی د. نەجات ئەحمەد، راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین " د. ئیدریس هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خوێندکارەکە نەبووە، بەڵام خێزانەکەی مامۆستا بووە لە زانکۆی سۆران و کێشەی لەگەڵ ئەو خوێندکارە هەبووە و ەمڕۆ دادگایی هەبووە لەسەر ئەو کێشەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " هاوسەرەکەی د. ئیدریس چووەتە سۆران بۆ دادگاییکردنەکە، بەڵام ئەوکات تۆمەتبارەکە چووەتە ماڵی د.ئیدریس و کوشتوویەتی." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "تەرمی د. ئیدریس لە سەربانی دراوسێکەی کەوتبوو."

 

me_ga.php?id=5376