گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ سێ جۆر کار ڕاگەیەنرا

2022.06.28 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ سێ جۆر کار ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند هەلێکی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و داوا دەکات هەرکەس ئارەزوومەندا بەشێوەی ئەلکترۆنی فۆڕم پڕبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

هەلی کار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر

ئاگاداری هاوشاریانی خۆشەویست دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەرفەتی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ سێ جۆر کار دەکاتەوە و پێشکەش کردن لەم لینکانەی خوارەوەیە:

یەکەم: شوفێر بە گرێبەست بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆیاغکردنی شەقام و کرێن

لەم لینکە بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەش کردن بخوێننەوە و  زانیارییەکانت بنێرە:

https://forms.gle/MSGssRXNUvTnHpNG7

دووەم: کارمەند بۆ هاوکاریکردنی بۆیاغکردنی شەقامەکان

لەم لینکە بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەش کردن بخوێننەوە و  زانیارییەکانت بنێرە:

https://forms.gle/x4xoYRsuAMh6EYvd8

سێیەم: کارمەند بۆ لێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل،

لەم لینکە بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەش کردن بخوێننەوە و  زانیارییەکانت بنێرە:

https://forms.gle/5CDnxEis7CHrNKRX9