ناس کورد-
لەدوای بریندارکردنی ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی کۆلێجی ئەندازیاریش بە کوژراوی دۆزرایەوە و دەوترێت هەر ئەو خوێندکارە کوشتوویەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2022، د. کاوان گەردی، ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و بە سەختی بریندارکرا.
هەر لەدوای ئەوە، تەرمی مامۆستایەکی کۆلێجی ئەندازیاری بەناوی "ئیدریس حەمەخان" بە کوژراوی دۆزرایەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەلایەن هەمان خوێندکارەوە کوژراوە.
زیاتر بخوێنەرەوە: د. کاوان گەردی کێیە و بۆچی ئەمڕۆ لە هەولێر دەستڕێژی گوللـەی لێکرا؟
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین دەڵێت، "کێشەکە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندکارە چەند جارێک داوای گواستنەوەی کردووە".