گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم پێنج هەزار کەس دادەمەزرێنێت

2022.06.28 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم پێنج هەزار کەس دادەمەزرێنێت

ناس کورد- 

وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ به‌ دامه‌زراندنى پێنج هه‌زار ده‌رچووى به‌شه‌ كشتوكاڵییه‌كان، ده‌شڵێت، له‌ 1-7 فۆڕم پڕكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 1-8 به‌رده‌وام ده‌بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 28-6-2022) ڕایگەیاند، "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان راگه‌یاندووه‌ بۆ دامه‌زراندنى پێنج هه‌زار ده‌چوونى كۆلێژه‌كانى كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌ریی به‌ مه‌به‌ستى كاركردن له‌ پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان و فۆڕمى دامه‌زراندنه‌كه‌ش له‌ 1-7-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت و تاوه‌كو 1-8-2022 به‌رده‌وام ده‌بێت”.

 

وتیشی، "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داده‌مه‌زرێن ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش واته‌ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان ده‌بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ پرۆژه‌ماندا هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ین كه‌ كارمه‌ندى پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌ تایبه‌ته‌كانن بۆ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان هه‌بێت."