گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’مامۆستایەکی زانکۆ درایە بەر دەستڕێژی گوللـە’’

2022.06.28 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’مامۆستایەکی زانکۆ درایە بەر دەستڕێژی گوللـە’’

ناس کورد- 

بەیانیی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین تەقەی لێکرا و بریندارکرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکان (سێشەممە 28-6-2022) ، د. كاوان گەردی، راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، لەکاتی چوونی بۆ دەوام تەقەی لێكرا و بریندار بوو.

 

ناس کورد زانیویەتی، ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین فەرمانبەرێکی زانکۆشی لەگەڵدا بووە و ئەویش برینداربووە و هەردووکیان بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە. 

 

تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە نەزاندراوە و پۆلیسیش هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.