گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە

2022.06.27 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە

ناس کورد-

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا کۆتایی هات و لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش و کورتدا دەڵێت، "یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی حکومەت" تاوتوێ کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو کە کەمێک پێش ئێستا (27ی حوزەیرانی 2022) کۆتایی هات، "دواین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و کارکردن بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت سەرجەم ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنێت تاوتوێ کراوە."

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند، لە ئێستادا لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دوو ئاڕاستە هەیە، ئاڕاستەیەک لەگەڵ ئەوەدایە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەم هاوشێوەی نوری مالیکی و هادی عامری بکرێنە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

 

ئاڕاستەی دووەم، بەپێی سەرچاوەکە، پێیان باشە سەرکردەکانی ڕیزی دووەم کاندید بکرێن بۆئەوەی ڕووبەڕووی سەدر و ناڕەزایەتییەکان نەبنەوە کە بریتین لە قاسم ئەعرەجی، ئەسعەد عیدانی، محەمەد شیاع سودانی و عەلی عەلاوی.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان ناس کورد، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح تازە لە ئێران گەڕاوەتەوە و پەیامێکی لە ئێرانییەوەکانەوە هێناوە کە تاران پێی باش نییە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەرگرن چونکە دووچاری ناڕەزایەتی شەقام و سەدرییەکان نەبنەوە.

 

ناس کورد ئەوەشی زانیوە کە هێشتا مستەفا کازمی چانسی نوێبوونەوەی پۆستەکەی هەیە، چونکە بەشێک لە لایەنەکان پێیان وایە کە ناوبراو چەند کارێکی باشی کردووە بە تایبەت نێوەندگیری نێوان سعودیە و ئێران، بۆیە هێشتا ئەگەر هەیە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

 

me_ga.php?id=5373

me_ga.php?id=38266  

me_ga.php?id=38265