ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێش جەژن موچە دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێڤیدار ئەحمەد (27-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێش جەژن موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
پێشتر جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (27-6-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەى دابەشکردنى موچە پێش جەژنى قوربان وتى "وەزارەتى دارایی پەیوەندى بەو بابەتەوە هەیە، ئەولەویەت بۆ موچەیە و چاوەڕوانى وەزارەتى دارایین وادەى دابەشکردنى موچە دیارى بکات".