ناس کورد-
بانکى ناوەندى عێراق بەرزبوونەوەى یەدەگى زێڕى راگەیاند، بەوەش گەیشتە پلەى 30 یەم لەسەر ئاستى جیهان و چوارەم لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانکى ناوەندى عێراق (27-6-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، یەدەگى زێڕى عێراق گەیشتووەتە (130.39) تۆن، دواى کڕینى نزیکەى (34) تۆنى دیکە و ڕێژەکەى 35% زیادیکردووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق لە ڕیزبەندى جیهانى یەدەگى زێڕ 10 پلە چووەتە پێشەوە و گەیشتووەتە پلەى 30 یەم لەسەر ئاستى جیهان و چوارەم لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبی.