گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە و تایبەت

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.. کازمی چانسی ماوە؟

2022.06.27 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.. کازمی چانسی ماوە؟

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان "کۆبوونەوەیەکی گرنگ" دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە بەغدا (27ی حوزەیرانی 2022) تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند، لە ئێستادا لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دوو ئاڕاستە هەیە، ئاڕاستەیەک لەگەڵ ئەوەدایە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەم هاوشێوەی نوری مالیکی و هادی عامری بکرێنە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

 

ئاڕاستەی دووەم، بەپێی سەرچاوەکە، پێیان باشە سەرکردەکانی ڕیزی دووەم کاندید بکرێن بۆئەوەی ڕووبەڕووی سەدر و ناڕەزایەتییەکان نەبنەوە کە بریتین لە قاسم ئەعرەجی، ئەسعەد عیدانی، محەمەد شیاع سودانی و عەلی عەلاوی.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان ناس کورد، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح تازە لە ئێران گەڕاوەتەوە و پەیامێکی لە ئێرانییەوەکانەوە هێناوە کە تاران پێی باش نییە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەرگرن چونکە دووچاری ناڕەزایەتی شەقام و سەدرییەکان نەبنەوە.

 

ناس کورد ئەوەشی زانیوە کە هێشتا مستەفا کازمی چانسی نوێبوونەوەی پۆستەکەی هەیە، چونکە بەشێک لە لایەنەکان پێیان وایە کە ناوبراو چەند کارێکی باشی کردووە بە تایبەت نێوەندگیری نێوان سعودیە و ئێران، بۆیە هێشتا ئەگەر هەیە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.