ناس کورد-
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق پرسی ناوخۆیین و هەوڵیانداوە هەردولا لەیەک نزیک بنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعید خەتیب زادە (27-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا جەختیکردەوە لە نزیکەوە چاودێرى پرسە ناوخۆییەکانى عێراق دەکەن، بەڵام چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و بەغدا پەیوەندى بە خۆیانەوە هەیە.
وتیشى هەردوولا لەساڵانى رابردوودا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن، خواستى تاران لێکنزیکبوونەوەى هەردوولایە و هیوایان ئەوەیە ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا روو لە کەمبنەوە بکەن.