گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا

نوێنەرى هەرێم لە ئۆپەراسیۆنەکانى عێراق لەبارەى ’’جوڵەى هێز’’ بەرەو کۆرمۆر هاتەدەنگ

2022.06.27 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى هەرێم لە ئۆپەراسیۆنەکانى عێراق لەبارەى ’’جوڵەى هێز’’ بەرەو کۆرمۆر هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى کۆرمۆر پێکهێنراوە و هیچ هێزێکى فەرمى سنورى هەرێمى نەبەزاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت (27-6-2022) بە پێگەى فەرمى پارتى وت "لەبارەی ڕووداوەکانی کۆرمۆر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە فەرماندەیی ھێزەکانی ھاوبەش پێکھاتووە و لیژنەکەش نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە، بۆ ئەوەی دیاربێت کە ھۆکاری دروستبوونی ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانەی لەو ناوچەیە دروست بوون، چییە و لە ماوەیەکی کەمدا چەند مووشەکێک ئاراستەی ئەو ناوچانە کران بۆ تێکدانی دۆخی ئەو ناوچەیە".

 

وتیشی "لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە میدیاکان باسیان لەوە کرد، کە ھێزێک رۆیشتووە بۆ سنوورەکە، بەڵام ھیچ ھێزێک نەڕۆیشتووە و تەنھا ھێزێک کێوماڵی ناوچەکەی کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان".

 

لیوا عەبدولخالق ڕوونیکردەوە "ھیچ ھێزێک نەھاتووە بۆ سنووری کوردستان و تەنھا ھەندێک ھێزی نایاسایی ویستوویانە دۆخەکە تێکبدەن، بەڵام وەکو هێزی فەرمی، ھیچ ھێزێکی فەرمیی عێراق نەھاتووە بۆ ناوچەکە و سنووری ھەرێمیان نەبەزاندووە، بۆیە ئێستا دۆخەکە ئارامە و چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەکە دەکەین، بۆ ئەوەی دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان چی بووە".