کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- زۆرترین ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندی یه‌كێتیه بۆ كۆنگره‌ى چواره‌مى ئه‌و حزبه، ناس كورد ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه و ئاینده‌ى ململانێى باڵه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و حزبه ئاشكرا ده‌كات. . ڕوداوه‌كانى نێو یه‌كێتى به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن پێش سه‌رى ساڵ كۆنگره‌ى چواره‌مى ببه‌ستێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌فه‌رمى داواى به‌ستنى كۆنگره‌ى له‌چه‌ند حزبێكى كوردى كرد کە یه‌كێتى یه‌كێك بوو له‌وانه، جگه له‌وه‌ش دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده وه‌زارییه‌كان له‌سه‌ر پشكى ئه‌و حزبه ناڕەزایه‌تى زۆرى لێكهوتهوه و به‌ئاشكرا ماڵى تاڵه‌بانى له‌و ڕوداوه‌دا پاشه‌كشه‌یان پێكراو و ئه‌و ماڵباتهش له‌ئێستادا زۆرترین خواستیان له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره هه‌یه و وه‌كو فریاد ڕەسێك بۆ ده‌رچوونیان له‌دۆخى ئێستایان لێى دەڕوانن،جگه له‌چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره كه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتیه‌وه ئاماده كراوه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، تا ئێستا فه‌رمیترین پڕۆژه‌ى یه‌كێتى بۆ به‌ستنى كۆنگره پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیه و پێده‌چێ به‌هه‌ندێك هه‌مواركردنه‌وه دواجار ئه‌و پڕۆژه‌یه بكرێته پڕۆژه‌ى یه‌كێتى و كۆنگره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رێوه‌بچێت. . زوبیر عوسمان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى، به‌ناس كوردى وت "به‌پێى ڕەشنوسى پهیڕەوى ناوخۆ كه ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند ئاماده‌ى ده‌كات و له‌ماده‌ى 46ى ڕەشنوسى پهیڕەوى ناوخۆى كۆنگره‌ى سێ ساڵى 2010دا هاتووه ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پڕۆژه‌كه‌ى ئاماده‌كردووه و ته‌نها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتى گهڵاڵەكردنى كۆى پڕۆژەكانى هه‌یه ئه‌وانى تر كه ده‌خرێنه ڕوو هه‌مووى بیرۆكه‌ن، ئێمه ئاماده‌مان كردووه و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى یه‌كێتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه تێپه‌ڕاندنى شێوازى ته‌قلیدى ئێستایه و گۆڕینى فۆرمى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتیه و گۆڕینى ته‌واوى ههیكهلهكانیهتى". . جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى وتیشى، به‌پێى پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌ى یه‌كێتى گۆڕانكارى به‌سه‌ر كۆى ده‌زگاكانى یه‌كێتیدا دێت و سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له‌نێو یه‌كێتیدا نامێنن و له‌برى كۆى ئه‌و ده‌زگایانه ئه‌نجومه‌نێكى گشتى له‌كۆنگره كه بریتى ده‌بن له 121 ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێن و سیستمێك پێشنیار كراوه له‌نێوان هاوسه‌رۆكایه‌تى و كۆنسهى سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌بێت. . زوبێر عوسمان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌دا،سكرتێر و جێگر و یاریده‌ده‌رێك هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌وانیش ده‌بنه ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌كه، به‌ڵام هه‌ر له‌نێو 121 ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌كه‌دا سێ كه‌سى تر بۆ ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌ناوى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى یه‌كێتى و زیاتر ڕۆڵى كاروباره‌كانى سكرتێرى گشتى له‌پێشوودا بەرجەستە دەکەن و یه‌كێكیان به‌رپرس ده‌بێت له‌كاروبارى سیاسى و كه‌سى دووه‌میشیان كاروبارى رێكخراوه‌یى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌بات و كه‌سێكى دیكه‌شیان به‌رپرسى كاروبارى مه‌كته‌به‌كانى یه‌كێتى ده‌بێت. . زوبیر عوسمان ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه كاروبارى سیاسى به‌ڕێوه ده‌بات كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌رله‌مان و حكومەتیش بهڕێوەدهبات و له‌نێو ئه‌و 14 مهكتهبهشدا كه ئێستا بوونیان هه‌یه ئه‌وانه‌ى پێویست نه‌بن لاده‌برێن و گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت. . ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌برى مه‌كته‌بى سیاسى ئێستاش ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى دروست ده‌بێت و هه‌شت ئه‌ندام ده‌بن و له‌نێو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بەگوێرەى پهیڕەوێك ئه‌رك و ماف و سه‌رجه‌م كاروباره‌كانیان ڕێكده‌خات. جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند جه‌ختیشى كرده‌وه، بهدلێناییهوه كۆنگره ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌به‌نى ده‌كات، ئه‌وانه‌شى كه بیرۆكه‌یان هه‌بووه بۆ كۆنگره له‌نمونه‌ى ڕەفعهت عه‌بدوڵا و مه‌لا به‌ختیار و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د ته‌نها تێبینیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بووه و له‌لایه‌ن باڵه‌كانى یه‌كێتیشه‌وه پێشوازى لێكراوه و ڕەتیشنهكراوهتهوه و به‌و پێیه‌ى زۆربه‌ى باڵه‌كان داواى گۆڕانكارى له‌ستراتیژ و هه‌یكه‌لى یه‌كێتیدا ده‌كه‌ن . . ئاینده‌ى باڵه‌كانى یه‌كێتى له‌كۆنگره‌دا . بەگوێرەى ڕوداوه فه‌رمییه‌كانى ژیانى یه‌كێتی، ئێستا دوو باڵى سه‌ره‌كى له‌نێو یه‌كێتیدا ده‌بینرێت و بوونه‌ته واقیعى ژیانى سیاسى ئه‌و حزبه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وانیش دابه‌شده‌بنه سه‌ر باڵى ناوه‌ندى بڕیارى كۆن و باڵى ماڵباتى تاڵه‌بانی، ناوه‌ندى بڕیارى كۆن فره ڕەنگتر و جیاواز و پهرتهوازەترن هه‌رچه‌نده له‌كاتى دابه‌شكردنى پۆسته وهزارییهكانى یه‌كێتیدا به‌هێزى و یه‌كگرتوویان زیاتر ده‌ركه‌وت به‌ڵام جیاوازن له‌باڵى ماڵباتى تاڵه‌بانى. . به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ناس كورد له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو یه‌كێتیه‌وه به‌ده‌ستى گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بێ ده‌ستكاریكردن له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا زۆرترین ئه‌گه‌ره‌كان پیاده‌كردنى ته‌وافوقه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كانى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى یه‌كێتى و ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ته‌نفیزى كه ڕۆڵى مه‌كته‌ب سیاسى جارانیان هه‌یه، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌مترین ده‌رفه‌تى داوه‌ته شه‌ڕى تایبه‌تى نێوان باڵه‌كان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاره‌سه‌رى بۆ ته‌حه‌داى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى نێو یه‌كێتى كردووه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ى ڕەتكردنەوەى هه‌ر جۆره ته‌وافوقێك له‌كۆنگره‌دا ده‌كه‌نه‌وه. . ناس كورد زانیوویەتى، باڵى ناوه‌ندى بڕیارى كۆن كه ئێستا زیاتر سهرپهرشتیكاره مهعنهوییهكهى بۆ كۆسره‌ت ڕەسوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كهركوكیهكانى نێو مه‌كته‌بى سیاسیش لێیانه‌وه نزیكه و كۆمه‌ڵێك به‌رژوه‌ندى به‌رهه‌م ساڵحیش به‌و باڵه‌وه دەبهستێتهوه و پێده‌چێ له‌كۆتایدا كۆسره‌ت ڕەسوڵ و به‌رهه‌م ساڵح جارێكتر بۆ گرەنتیكردنى ئاینده‌ى خۆیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگ له‌نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌دا یه‌كبگرن. . زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى كه له‌برى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتییه و ناوى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكاره، زۆرترین ئه‌ندامه‌كانى له‌باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵهوه نزیكبن و ئه‌گه‌ریش به‌شێوه‌ى ته‌وافوق به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌وا یه‌كێك لهكوڕەكانى تاڵه‌بانى و لاهورى شێخ جه‌نگى و كوڕێكى كۆسره‌ت ڕەسول و عه‌دنانى حه‌مه‌ى میناش وه‌كو پشكى به‌رهه‌م ساڵح له‌و ده‌سته‌یه‌دا هه‌ڵبژێردرێن. . هه‌رچى له‌باره‌ى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى یه‌كێتیه كه شێوه‌یه‌كه لههاوسهرۆكى و له‌برى سكرتێرى گشتى شوێنه‌كه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى ئه‌و حزبه‌یه، ناس کورد زانیوویەتى به‌هێزترین سێ كاندید بۆ ئه‌و هاوسه‌رۆكییه كه كاروباره‌كانى یه‌كێتیى هه‌ڵده‌سوڕێنن به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ڕەسوڵ یاخود یه‌كێك لهكوڕەكانى ده‌بن. . له‌باره‌ى چاره‌نوسى مه‌لا به‌ختیار و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه كه‌ئێستا وه‌كو هاوپه‌یمانێك ده‌رده‌كه‌ون، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس کورد ئه‌گه‌ر بێت‌و لهجموجۆڵهكانى ئێستایان به‌رده‌وام بن و ته‌وافوق ڕەتبكهنهوه ئه‌وا دوورنیه هیچ چانسێكیان نه له‌ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌كه و نه له‌ده‌سته‌ى جێبه‌جێكاردا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده كچه بچوكه‌كه‌ى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بهجموجۆڵهكانیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت دواى دیارنه‌مانى له‌مه‌یدانى سیاسه‌تى یه‌كێتیدا به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه بیه‌وێت شوێنى داده گه‌وره‌كه‌ى كه خێزانى تاڵه‌بانى بوو بگرێته‌وه، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌و به‌رپرسە باڵایانه‌ى باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵ و ناوه‌ندى بڕیارى كۆن دژایه‌تى ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تیشیان هه‌بێت ڕێگه ناده‌ن بچێته ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه كه ڕۆڵى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌گێڕێت. . گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى یه‌كێتى لهدهزگاى هه‌ڵبژاردن و فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌كانى ههفتاى یه‌كێتیدا به‌ته‌واوه‌تى تینه تاوى و ململانێى باڵه‌كانى نێو یه‌كێتى به‌ده‌رخست، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ناس كورد گه‌یشتوون مسته‌فا چاوڕەش كه‌كراوه‌ته فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هه‌فتا و له‌یه‌كه‌م چالاكیدا له‌نێو پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌و هێزه‌دا باسى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى وروژاند، ئێستا خۆى له‌سه‌ر باڵى ماڵباتى تاڵه‌بانى هه‌ژمار ناكات وه‌كو نێوه‌ندگیرێك له‌نێوان باڵه‌كاندا خۆى پیشانده‌دات. . هه‌رچى پۆستى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یهكێتیشە كه هه‌ستیارترین ده‌زگاى یه‌كێتیه بۆ دۆخى كۆنگره به‌رپرسێكى بۆ دیاریكراوه سه‌ر به‌باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵه و به‌وه‌ش جموجۆڵى كهركوكییهكانى نێو مه‌كته‌بى سیاسى به‌ئاڕاسته‌ى لاى باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵهوهن وه‌ك لە باڵى ماڵباتى تاڵه‌بانى. . له‌حاڵه‌تى ته‌وافوق و ڕەتكردنهوهشیدا، بارودۆخى ماڵباتى تاڵه‌بانى له‌كۆنگره‌دا چاوه‌ڕوانیه‌كانى ئه‌و ماڵباته به‌دیناهێنن كه‌ده‌یانه‌وێ كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان ببێته فریادڕەسیان و هەژموونى جارانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و باڵانه‌ى كه كێبڕكێى ئه‌و ماڵباته ده‌كه‌ن چاره‌نوسیان ڕوونتره، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى له‌ئێستادا خۆى له‌سه‌ر باڵى ماڵباتى تاڵه‌بانى هه‌ژمار ناكات و خۆی وه‌كو باڵێك ده‌بینێت و نزیكیشه له‌كۆسره‌ت ڕەسوڵهوه، به‌وه‌ش ماڵباتى تاڵه‌بانى وا لێكردووه له‌دواجاردا گه‌رچى لهشكڵیشدا دژى ده‌وه‌ستنه‌وه، ته‌وافوق وه‌كو ژه‌هرى ناچارى بنۆشن و قبوڵى بكه‌ن هه‌رچه‌نده ئاكامهكهشیان به‌دڵ نه‌بێت. .