گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەی کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

2022.06.27 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
سبەی کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەی پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلە بەرزتردەبنەوە و کاریگەری خۆڵبارین کۆتایی پێدێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە ٢٨-٦-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئدەبێت و کاریگەری ئەو تۆز و خۆڵە کەمەی لەھەوادا ماوەتەوە بەگشتی کۆتایی پێدێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەردەوامی و لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر کەشی ناوچەکە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٧ بە ٢٣، ھەولێر ٣٨ بە ٢٥ پلە، دھۆک ٣٧ بە ٢٤ پلە، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٣ پلە، کەرکوک ٣٩ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٢ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٢ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٦ بە ٢١ پلە ەەبێت.