ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەداهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (27-6-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەى دابەشکردنى موچە پێش جەژنى قوربان وتى "وەزارەتى دارایی پەیوەندى بەو بابەتەوە هەیە، ئەولەویەت بۆ موچەیە و چاوەڕوانى وەزارەتى دارایین وادەى دابەشکردنى موچە دیارى بکات".
پێشتر عەلى حەمەساڵح سەرۆکى لیژنەى پیشەسازى و وزەى پەرلەمانى کوردستان (26-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "پارەی پێویست بۆ موچەی ئەم مانگە بەردەستە (٥٠٠ ملیۆن دۆلار)ی نەوت و(٩٨ ملیۆن دۆلار) داهاتی ناوخۆ".
رونیشیکردووەتەوە "هاوپەیمانان( ٢٢ ملیۆن دۆلار) دابیندەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، پارەی پێویست بۆ موچە کە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات (٥٩٨ ملیۆن دۆلارە) ..داهاتی نەوت بۆ موچە بەکاردێت(٥٠٠ ملیۆن دۆلارە) بەردەستە".
دەشڵێت "داهاتی ناوخۆ نزیکەی (٢١٨ ملیۆن دۆلارە) بۆ موچە (٩٨ ملیۆن دۆلارە) دەبێت (٤٢ ملیۆن دۆلار) داهاتی سلێمانی بێت، (٥٦ ملیۆن دۆلار) داهاتی هەولێر، ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات".