گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سێ کەس پێکەوە لە هۆتێلێک دەستگیرکران.. بزانە خەریکی چی بوون؟

2022.06.27 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کەس پێکەوە لە هۆتێلێک دەستگیرکران.. بزانە خەریکی چی بوون؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕاگەیاند کە لە هۆتێلێکدا پێکەوە دەستگیرکراون و ویستوویانە گورچیلەی کەسێک بفرۆشن بە کەسێکی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانی كەركووك بەسەرپەرشتیی فەرماندەی پۆلیسی شارەكە، سێ كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیرکردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو سێ كەسە لە كاتی شیكردنەوەی پزیشكی بۆ كەسێك، بەپێی مادەی 5 لە یاسای نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤ گیراون كە ویستویانە گورچیلەی بفرۆشن لە هۆتێلێک دەستگیرکراون."