ناس کورد-
بەرپرسی هێزەکانی 70ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە کە هێزێکی لە کێڵگەی کۆرمۆر جێگیرکراوە ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ سوپای عێراق بەرامبەر یەک وەستابن و دەشڵێت، ئەگەر عێراقی نیازێکی لەوشێوەیەشی هەبێت ئەوا بەرگری دەکەن و پێویستە هەموو خەڵکی کوردستانیش بەرگریی بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە کە بەشێک لە هێزەکانی براونەتە کێڵگەی کۆرمۆر (دووشەممە 27-6-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێیه، ئه‌م کاتوێشایانه‌ی که ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه له‌و بۆشاییه‌وه‌یه که له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تی عێراقدایه له‌وێوه‌یه، هه‌تا ئێستاش ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه کێن؟ ئایا داعشه؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟ یان خه‌ڵکی تره؟ له‌به‌رئه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و شوێنانه‌شی که هاویشتویانه به‌ر ده‌وروبه‌ری کۆرمۆر کەوتووه و زیانی نه‌بووه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه له‌وێن له‌وه‌ته‌ی دروستبووه له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه، چونکه نه‌ک ئه‌وێ، به‌ڵکو هه‌موو شوێنه‌کانی تریش بۆ دوز و بۆ جه‌له‌ولا و بۆ خانه‌قین ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێ دابه‌شکردووه و ناوبه‌ناو کێو‌ماڵی شوێنه‌کانیش ده‌که‌ین. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا ئێمه لیوای 16 مان له‌وێیه و لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆیه کاک ڕێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای 16 یه خاڵه کاکه‌مه‌ند له‌به‌رگری و فریاکه‌وتنه له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌کانی تر ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه کاک مه‌ردان له میحوه‌ری دووه کاک جه‌مال فه‌رمانده‌ی لیوایه ئێمه سات به سات ئاگامان له بارودۆخه‌کانه و هێزی ئێمه له‌وێیه. "
هاوکات بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە ڕەتیکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەرامبەر یەک وەستابێتن و ڕایگەیاند، "ئه‌و هێزه‌ی ڕۆژی شەممە هاتبوون بۆ ناوچه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتبوون بۆ هه‌ندێک له‌و شوێنانه‌ی که بۆشایی تێدایه پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه یه‌ک تریان بینی ئێستا هێزه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌کتری نه‌وه‌ستاوین، چونکه هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه ناو به‌ناو ئێمه پێکه‌وه کێو‌ماڵی ئه‌و شوێنانه ده‌کەین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه شتێکە له‌ڕابردوودا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره با جارێ په‌له نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌ین خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه بکه‌ین که 100% بۆمان ڕوونه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا له هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بکەین له‌داهاتوودا. "
دەربارەی ئه‌گه‌ری پێكدانانی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كه عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه غازی و كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمدا بگرێت، لە وەڵامدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتا باسی لەوەکرد، " جا بۆ ئێمه بۆ ئه‌و شتانه ئاوات بخوازین، خۆ عێراقیش ئه‌وه‌نده دۆخی جوان نییه په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات، ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وینه كێشه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا، چونكه ئێمه به‌شێكین له‌و عێراقه هه‌تا بتوانین بۆمان بكرێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش ئێمه به‌رنامه‌كانمان وایه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له وه‌زاره‌ت، له میحوهركانی خۆمان له‌خانه‌قین و له شوێنه‌كانی تر هه‌ماهه‌نگی هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق هاتووه بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووه، به‌ڵام ئێمه خۆمان ده‌بێت ههمووكاتێک له‌سه‌نگه‌ردا بین و ئاماده بین چونكه ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه ناوی "زله و دێی وێرانه" وه‌كو باسمكرد گه‌وره‌ترین كێشه هه‌یه. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " یه‌كێک له عه‌یبه‌كانی خۆشمان ئه‌وه‌یه پێویسته ئێمه وه‌كو كورد پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی گه‌وره‌ین له گۆڕهپانهكهین هاوكاری ته‌واومان هه‌بێت و ڕێكبكه‌وین و سه‌ركردایه‌تیه‌كان دابنیشین به‌یه‌كه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ن بۆ عێراقیش یه‌ک وه‌فدمان هه‌بێت و هه‌ریه‌كه به‌لایه‌كدا نه‌چێت ئه‌مانه دۆخێكی ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه له‌عێراقدا لهئهمهریكاوه به‌قسه ئاسانه، له‌و گه‌نجانه‌ی كه له فه‌یسبوك شت ده‌نووسن جاری وا هه‌یه هیچ نه‌بووه خه‌ڵك خه‌ریكه به فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆمانه پێشمه‌رگه‌مان له‌سه‌نگه‌ردایه هه‌میشه واده‌كه‌ین كه به‌رگری له‌خاكی خۆمان و له كۆرمۆر و له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكه‌ین كه كوردستانن ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه ناوی "زله و دێی وێرانه"
سەبارەت بەوەی پێی وایه عێراق نیازی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كۆرمۆر و بیره نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگرێت، مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاندووە، " جارێ بۆ من ئه‌و ڕێگه‌یه خۆش بكه‌م و ئه‌و لێدوانه بده‌م؟! نه‌خێر له‌هه‌ر ڕووداوێكدا ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆمانمان هه‌بێت هیواده‌خوازم هه‌رگیز عێراق بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه، چونكه كۆرمۆر و بنكه‌ی غاز بۆ خزمه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ئه‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌چی ده‌ژی! جا ئه‌گه‌ر نیازی واش هه‌بوو "لكل حادث حدیث"."
هاوکات لەبارەی ئەوەی خه‌ڵكی كوردستان به‌رگری ده‌كات ئه‌گه‌ر عێراق نیازێكی وای هه‌بێت هێرش بکاتە سەر کێڵگە غازییەکان و بیرە نەوتییەکانی هەرێم، لە وەڵامدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتا دەڵێت، "بۆ نایكات! ئێمه هه‌موومان به‌رپرسین، خۆ ته‌نها پێشمه‌رگه به‌رپرس نییه له‌وه‌ی كه بیپارێزێت، ئه‌گه‌ر بێن مه‌ترێک زه‌وی داگیربكه‌ن له خاكی كوردستان داگیری ده‌كه‌ن ئێمه به نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له خاكی خۆمان ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئێمه دوورمه‌ودا بین و هه‌رچیشمان پێده‌كرێت درێغی نه‌كه‌ین ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌م دۆخه ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه تاپۆ نییه. "