گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەنراوێک لە دانەگازەوە لە بارەی کارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر

2022.06.27 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە دانەگازەوە لە بارەی کارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر

ناس کورد-

کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هیچ زیانێکیان نەبووە، دەشڵێت، بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بەشێوەیەکی ئاسایی لە کێڵگەکە بەردەوامە، بەڵام کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای دانەگاز کە کاری بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات (دووشەممە 27-6-2022 ) ڕایگەیاند، "دوای رووداوەکەی رۆژی 22ی حوزەیران، دوو مووشەکی دیکە لە رۆژانی هەینی و شەممە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەوتنەخوارەوە". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشەکان هیچ زیانێکیان نەبووە، چالاکییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن، بەڵام کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە باری ئەمنی توندوتۆڵتر دەکرێت".

 

دانەگاز ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە نزیکەوە هاوئاهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق پاڵپشتیی بەهێزیی خۆیان دەربڕیووە، وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەم هێرشانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێکی گرتووەتەربەر بۆ زیادکردنی رێکارە ئەمنییەکان لە کۆرمۆر، لەوانەش هێنانی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ پاراستنی کێڵگە و دامەزراوەکان".

 

لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەکە هێرش بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران، لەدوای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی هەرێمی کوردستان لە پێشمەرگە، ئاسایش، کۆماندۆ، دژەتیرۆ و پۆلیسی نەوت و گاز چوونەتە سنووری کێڵگەکە و ناوچەکە دەپارێزن.