گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا روو لە زیادبوونە

2022.06.27 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا روو لە زیادبوونە

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستیی گشتیی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سکچوون و ڕشانەوەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون زیادیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتیی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 27-6-2022) ڕاگەیاند، "رۆژانە ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە زیاد دەکات، تا ئێستا 55 حاڵەت داخڵی نەخۆشخانە بووە، هەموو نەخۆشەکان پشکنینیان بۆ کراوە و ئەوانەی کە نیشانەکانیان زۆر بە توندی لەسەر بووە دەرکەوتووە تووشی کۆلێرا بوون کە ژمارەیان 21 کەسە، ئەوانی دیکەش چاوەڕێی هاتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانین لە بەغدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو خواردن و ئاو بین کە بەکاریدەهێنین، چونکە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەن".