گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانتارانى سەربەخۆ ’’دەستلەکاردەکێشنەوە’’

2022.06.26 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارانى سەربەخۆ ’’دەستلەکاردەکێشنەوە’’

ناس کورد-

 

عەلی ساعدی پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، بەهۆی پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییەوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ داواکاری دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمانى عێراق پێشکەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساعدی کە ئەندامى لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە لە بڵاوکراوەیەکدا (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) ئاماژەى بەوەکردووە "ژمارەیەک نوێنەری سەربەخۆ تاوتوێی پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەیان دەکەن بەهۆی پێشهاتە سیاسییەکان و خواستی کوتلە سیاسییەکان بۆ دروستکردنى حکومەتێک بە بەشداری هەمووان و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن".

 

وتیشى "ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەتێکی هاوشێوەی حکومەتەکانی پێشوو دروستبکرێت کە شکست دەهێنێت و بەڵێنەکان بۆ چاکسازی لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێدانی ڕۆڵ بە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی  پێشێل بکات".

 

ساعدى دەڵێت، پەنا دەبەنە بەر ڕێکخستنی بنکەى جەماوەریی وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی داهاتوو.