گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بایکۆت ناکەین’’

پارتى: بێ مه‌رج ناچینه‌ ناو هیچ پڕۆسه‌یەکەوە

2022.06.26 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: بێ مه‌رج ناچینه‌ ناو هیچ پڕۆسه‌یەکەوە

ناس کورد-

 

ئه‌ندامێکى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، بێ مەرج ناچنە نێو ھیچ پڕۆسەیەكی سیاسییەوە و خۆشیان پەراوێزناخەن و پڕۆسەى سیاسی بایکۆت ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر ئێمینكی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت (26-6-2022) وتى " ئێمه‌ وه‌ك پارتی كراوه‌ین له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و بایكۆتی ناكه‌ین، خۆشمان په‌راوێز ناخه‌ین و ده‌بێت به‌رده‌وام بین".

 

وتیشى "ئێمه‌ بێ مه‌رج ناچینه‌ ناو هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، به‌لای ئێمه‌وه‌ پێویسته‌ رێز له‌ ده‌ستوور بگیرێت و ته‌وافوق، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی پارێزراو بن، ئه‌وكات هه‌ر لایه‌نێكی سوننی، شیعی و كوردی هاوبه‌شی ئێمه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و دیالۆگی له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیان بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن".

 

لەدواى کشانەوەى رەوتى سەدر لە پەرلەمانى عێراق، پارتى سەرقاڵى گفتوگۆو دانوستانە لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان و بەوتەى بەرپرسانى هەردوولا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن.

 

پێشتر سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق مەرجەکانى حزبەکەى بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت راگەیاند.  

 

 ڤیان سەبرى (22-6-2022) لە تویتێکدا نوسیویەتى، مەسعود بارزانى بەشدارى لە حکومەتى داهاتوودا دەکات ئەگەر لایەنە سیاسییەکان پابەندبن بە هەر سێ بنەماى (تەوافوق، هاوبەشى، هاوسەنگى).