گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەی پێویست بۆ موچە بەردەستە و پێویستە پێش جەژن دابەش بکرێت’’

2022.06.26 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارەی پێویست بۆ موچە بەردەستە و پێویستە پێش جەژن دابەش بکرێت’’

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى پیشەسازى و وزەى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ موچەی ئەم مانگە بەردەستە و پێویستە پێش جەژن دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح (26-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "پارەی پێویست بۆ موچەی ئەم مانگە بەردەستە (٥٠٠ ملیۆن دۆلار)ی نەوت و(٩٨ ملیۆن دۆلار) داهاتی ناوخۆ".

 

رونیشیکردووەتەوە "هاوپەیمانان( ٢٢ ملیۆن دۆلار) دابیندەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، پارەی پێویست بۆ موچە کە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات (٥٩٨ ملیۆن دۆلارە) ..داهاتی نەوت بۆ موچە بەکاردێت(٥٠٠ ملیۆن دۆلارە) بەردەستە".

 

دەشڵێت "داهاتی ناوخۆ نزیکەی (٢١٨ ملیۆن دۆلارە) بۆ موچە (٩٨ ملیۆن دۆلارە) دەبێت (٤٢ ملیۆن دۆلار) داهاتی سلێمانی بێت، (٥٦ ملیۆن دۆلار) داهاتی هەولێر، ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات".