گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە بکرێت

ئەمەریکا: پێویستە ئەنجامدەرانى هێرشەکانى سەر کۆرمۆر ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە

2022.06.26 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا: پێویستە ئەنجامدەرانى هێرشەکانى سەر کۆرمۆر ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئیدانەى هێرشەکانى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرى کرد و بە پێویستى دەزانێت لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا (26-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانى دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە.

 

نێد پرایس دەڵێت "پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق".

 

بۆ سێیەم جار لە هەفتەیەکدا، (25-6-2022) چوار مووشەکی کاتیۆشای 107 ملم ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرا.

 

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم (25-6-2022) وتى "موشەکەکەی ئەمجارە هەر کاتیۆشا بووە لە رۆژهەڵاتی کێڵگەکەوە ئاڕاستە کراوە لای گوندی مامیسک 500 مەتر لە دووری کێڵگەکەوە کەوتووەتە خوارەوە."   

  

ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز دوای دوو هێرشی مووشەکی دیکە هات کە لە رۆژانی (22 و 24ـ6-2022) کرانە سەر ئەو کێڵگەیە.