ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 28 حاڵەتى دیکەى کۆلێراى لە پێنج پارێزگا راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتەکە لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا (26 حوزەيران 2022) رایگەیاند، 18 حاڵەت لەکەرکوک، پێنج حاڵەت لەبەغدا، دوو حاڵەت لە دیالە، دوو حاڵەت لە زیقار، حاڵەتێک لە بابل تۆمارکراوە.
وتیشى تا ئێستا 47 حاڵەتى کۆلێرا لەسەرتاسەرى عێراق تۆمارکراون.