گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پرس

پارتى و یەکێتى بۆ ’’ڕێککەوتن’’ کۆدەبنەوە

2022.06.26 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و یەکێتى بۆ  ’’ڕێککەوتن’’ کۆدەبنەوە

ناس کورد-

 

ئندامێکى سەرکردایەتى پارتی ئاشکرای کرد، بڕیارە پارتی و یەکێتی کۆبنەوە  بۆ ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵند ئیسماعیل (26-6-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت ''ئیرادەیەک لای پارتی ھەیە و پێم وایە لای یەکێتییش بۆ دروستکردنی یەکڕیزی ھەبێت، ئەو ناکۆکییەی پێشتر لەسەر ھەندێ پرس ھەبوو، ئێستا باسی لێوە ناکرێت".

 

وتیشى "ئێستا لەگەڵ یەکێتی خەریکی پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، کاراکردنەوەی کۆمسیۆنین، دانوستانەکان زیاتر بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەکرێت، ھەتا پەرلەمانیش بابەتەکەی بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان بەجێ ھێشتووە تا لە دەرەوەی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.''

 

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت ''بڕیارە جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەی دیکەیان هەبێت و ئەولەویەتی کارەکان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و ھەڵبژاردنە و دواتر لەسەر پرسەکانی دیکەش دەگەینە ڕێککەوتن، لێک تێگەیشتن ھەیە لە نێوان ھەردوولادا، چونکە ڕەوشی ھەرێمی کوردستانیش ئەوە دەخوازێت و پارتی و یەکێتی جگە لە ڕێککەوتن ھیچ ڕێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.''

 

بەوتەى بڵند ئیسماعیل ''خاڵە ھاوبەشەکان لە خاڵە ناکۆکەکان زیاترن، چەند خاڵێک لای پارتی گرینگە، ئەوانیش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و یەکڕیزیی کوردە لە بەغدا و جێبەجێکردنی چاکساز، بە کۆبوونەوە دەکرێت بەئاسانی کێشەکان چارەسەر بکرێن، خاڵی ھاوبەش زۆرن و دەکرێت سەرەتا لەسەر خاڵە ھاوبەشەکان کار بکەین و بگەینە ڕێککەوتن.''