گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکرێت

2022.06.26 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکرێت

 

ناس کورد-

 

سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێدەکات، هەربەو بۆنەیەوە بڕیاردراوە رۆژانە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئینتەرنێت رابگیرێت، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، بەپێی رێنماییەکان هیچ مامۆستایەک رێگەی پێنادرێت مۆبایل بباتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا (یەکشەممە 26-6-2022) ڕایگەیاند، " هەندێک گۆڕانکاریی نوێ کراون لە سبەینێوە لە تاقیکردنەوەکان جێبەجێدەکرێن، بەپێی رێنماییەکان هیچ مامۆستایەک رێگەی پێنادرێت مۆبایل بباتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، وەزارەتی پەروەردە مۆبایلێکی ئاسایی بۆ قوتابخانەکان دابینکردووە کە توانای پەیوەستبوونی بە ئینتەرنێتەوە نیە و فۆتۆ ناگرێت، ئەو مۆبایلە بۆ دۆخی نەخوازراو و پێویست بەڕێوەبەری هۆڵ دەتوانێت بەکاریبێنێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هاوئاهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەیە و ژمارە و شوێنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان پێدراوە، ئەمساڵ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت، هەروەها ئەمساڵ ناوی چواری قوتابی، وێنە، پەنجەمۆر و واژۆیان لەسەر پەڕەی سۆما دەبێت، ئەمساڵ بژمێر (حاسیبە) بۆ سەرجەم قوتابیان دابین دەکرێت. " 

 

سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە بەشداریی 107 هەزار و 130 قوتابی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لە 2175 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دەکرێت و راگیرانی هێڵەکانی ئینتەرنێتیش یەکێکە لە رێکارەکانی رێگریکردن لە گزی.