گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمى و رەئیسى لەسەر چەند پرسێک ’’ڕێککەوتن’’

2022.06.26 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕێککەوتوون لەسەر هێورکردنەوەی ناوچەکە و پشتیوانی لە ئاگربەستی یەمەن و کارکردن بۆ ڕاگرتنی شەڕ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ رەئیسی، (26ی حوزەیرانی 2022) وتى "ئێمە هاتووین بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کە رەهەندی مێژوویی و رۆشنبیری و ئایینی هەیە، پەیوەندى لەگەڵ ئێران زۆر گرنگە و بەستراوەتەوە بە بە بەرژەوەندی هاوبەش".

 

وتیشى "رێككەوتین لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان، جگە لە دانانی بەرنامەیەك بۆ پاڵپشتیكردن لە مەراسیمە ئاینییەکان".

 

کازمى ئاماژەى بەوەشدا، "پێشتر لە فڕۆكەخانەكانی عێراق ڤیزا هەڵگیرابوو، لە چەند هەفتەی رابردووشدا لەناو سنوورە وشكانییەكاندا ڤیزا هەڵگیرا".

 

لاى خۆیەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختیكردەوە كە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران خاڵی وەرچەرخانە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتدا.

 

رەئیسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كازمی رایگەیاند وتى "پەیوەندی لەگەڵ عێراق پەیوەندییەكی ئاسایی نییە، بەڵكو پەیوەندییەكی قووڵە لە مێژوودا كە لە رۆشنبیری و بیروباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەها ئیرادەیەك لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ گەشەكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا".

 

وتیشى "لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێمە بۆ بەرزكردنەوەی كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەبینین كە گەلی عێراق و حكومەتی عێراق لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا لە ئێمە نزیكترینن".