ناس کورد-
د. داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن (جمهوری سلێمانی) دەستیلەکارکێشایەوە، ئەوەش لەکاتێکدا لەئێستادا دۆخی تەندروستیی لە سلێمانی ئاڵۆزە و پەتای کۆلێرا بڵاوبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامی د. داهات حەوێزی:
دەست لەکارکێشانەوە:
دوای ۳ ساڵ لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری سلێمانی) ئەمڕۆ وازم له پۆستەکەم هێنا و دەستم لەکارکێشایەوە.
سوپاس بۆ متمانە و پاڵپشتی بەردەوامی د.صباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.
زۆر سوپاس بۆ گشت کارمەندان و پزیشکان کە هاوکاری باشیان کردم لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکەم.
داوای لێبوردن ئەکەم لە هەر کەمتەرخەمی و کەموکوڕتیەک لە ماوەی ئەرکەکەمدا.
انشالله بەردەوام ئەبم لە خزمەتی نەخۆشان و چارەخوازان.
پشت بەخوا لە ئایندەییەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی جوانمان دەبێت بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی کەمدەرامەت.
د.داهات حەوێزی