گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

شۆفێرێک بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی گیانی لەدەست دا

2022.06.26 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
شۆفێرێک بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

لە قەزای پشدەر شۆفێرێک بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (26ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا هاوڵاتیەک بەناوی (م . هـ . س ) کە لەدایکبووی ساڵی 1953ـە و دانیشتووی گوندی (بەستەستێن) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ)ـە گیانی لەدەست دا.


دەشڵێت، "ئەو هاوڵاتیە لە ئەنجامی ئیشکردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیووە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە، دواتر لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.


"دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە."