ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە خۆڵبارینی سوک و کەشوهەوای فێنک بەردەوامیان دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە ٢٧-٦-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و ھاوشێوەی ئەمڕۆ تۆز و خۆڵێکی کەم لەھەوادا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر کەشی ناوچەکانی ھەرێم ئەمڕۆ بەرێژەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما نزمبوونەوە و سبەی کاریگەری ئەو ھەوا فێنکە بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەرێژەیەکی کەم بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٥ بە ٢٣، ھەولێر ٣٦ بە ٢٥ پلە، دھۆک ٣٥ بە ٢٣ پلە، ھەڵەبجە ٣٦ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٣٨ بە ٢٧ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٠ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٥ بە ٢٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ٢١ پلە دەبێت."