ناس کورد-
وتەبێژی ئاوی سلێمانی ڕەتیکردەوە جرج و مشک لە خەزانەکانی ئاوی سلێمانیدا بن و دەڵێت، ئاوەکە پاکە و شیاوە بۆ خواردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامانج جەلال، وتەبێژی ئاوی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 26-6-2022) ڕایگەیاند، "ئاوی سلێمانی شیاوە بۆ خواردنەوە و سەرچاوەی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە نییە، بەردەوام پشکنین بۆ ئاوەکە دەکرێت و هیچ کێشەیەکی نییە."
هاوکات سەبارەت بە بوونی مشک و جرج لەنێو خەزانەکانی ئاودا، وتەبێژی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە خەزانەکانی سلێمانیی نین، لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدەین."