ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار - کفری ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە پلەی عەمید گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (یەکشەممە 26-6-2022) ڕایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر رێگهی کەلار - کفری، نزیک ناحییەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی لەجۆری لاندكروزەر وەرگەڕاو سەرنشینێک گيانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سهرنشينهكه پلەی عەمیدە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی ( ئاری محهمهد تۆفیق ) ناسراو به ( عميد لاوجاك ) لەدایکبووی 1970، دانیشتووی شاری سلێمانی-ه."