گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

بەرپرسێکی خۆجێی دۆخی ئێستای کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

2022.06.26 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی خۆجێی دۆخی ئێستای کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

دوابەدوای هێرشە موشەكییەكانی ڕۆژانی ڕابردوو كە ئاڕاستەی کێڵگە نەوتییەكانی غازی كۆرمۆر کرابوون، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی ناحیەی قادرکەرەم ئارامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە میدیای فەرمیی یەکێتی (26ی حوزەیرانی 2022) ڕاگەیاند: دۆخی ئەمنی قادرکەرەم ئارامە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەو موشەکانەی ئاراستەی کێڵگەی غازی كۆرمۆر کرابوون بەردەوامن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەناوچەکەیان بەڕێوەچوو کە چەندین بڕیاری تێدادراوە.

 

سدیق محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزە ئەمنیەکانی بەرزنرخاند کەلەئێستادا ئاسایشی ناوچەکەیان دەپارێزن، هەروەها ئەو موشەکانەی ئاراستەکراون کاریگەرییان بۆ سەر کاری کێڵگەکە نەبووە و کێڵگەکە لەکارەکانی بەردەوامە.

 

لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی سێ ڕۆژی ڕابردوو و جوڵەکانی هێزە عێراقییەکان، دوێنێ هێزێكی زۆری دژه‌ تیرۆر لە سلێمانییەوە به‌ره‌و كێڵگه‌ی كۆرمۆر جوڵه‌ی پێكرا.  

  

  

May be an image of road  

May be an image of outdoors