گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

فەتح وادەی کرانەوەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات

2022.06.26 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح وادەی کرانەوەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

هاوپەیمانیی فەتح کە بەشێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێشبینی دەکات دوای جەژنی قوربان لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت و کرانەوەی سیاسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەینەب موسەوی، ژنە پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (26ی حوزەیرانی 2022) وتی، "شێوازی نوێی هاوپەیمانی سیاسی وەرچەرخانێکی نوێی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەو لایەنانەی دیکەدا هەیە کە زۆرترین کورسییان هەیە."

 

ناوبراو پێشبینی کرد "لە دوای جەژنی قوربان کرانەوەیەکی سیاسی بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی ڕووبدات، چونکە ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەماندا، بە تایبەت دوای ئەوەی جێگرەوەکانی پەرلەمانتارانی دەستلەکارکێشاوەی سەدری سوێندی یاساییان خوارد."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویستە دەستبکرێت بە پرۆسەیەكی سیاسی نوێ كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراقدا بگونجێت و چیتر بنبەستی سیاسی بەردەوام نەبێت چونکە هەموو کاروباری وڵات پەکدەخات، جگە لەوەش عێراق پێویستی بە حكومەتێكی نوێ هەیە بۆئەوەی بە رێكوپێكی کاروباری دەوڵەت و دەرکردنی یاسا، لەنێویاندا بودجەی گشتی، ڕێکبخات”.