گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان

2022.06.26 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە کۆبوویەوە و چەند پرس و دۆسییەکیان تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی کازمی، شەوی ڕابردوو هەردوو شاند "تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کردووە، هەروەها باس لە گرنگی پێشخستنی ئەو پەیوەندییەیان داوە لەپێناو بەرژەوەندی هەردوولا، باسیش لە چەند دۆسییەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیی گرنگ و چۆنیەتی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە کراوە."

 

دەشڵێت، "جەختکرایەوە لەسەر پتەوکردنی لایەنی ئابوری، هەماهەنگی بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و بەهێزکردنی هەوڵە دووقۆڵییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکان."

 

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "ڕۆڵی گرنگی عێراق لە نزیککردنەوەی بیروڕاکان لە ناوچەکە و دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ گفتوگۆکان."

me_ga.php?id=38146  

me_ga.php?id=38148  

me_ga.php?id=38147  

me_ga.php?id=38145  

me_ga.php?id=38149  

me_ga.php?id=38150  

me_ga.php?id=38151  

me_ga.php?id=38152  

me_ga.php?id=38153  

me_ga.php?id=38154