گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێککەوتنێکی نێوان پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکرێت

2022.06.25 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێککەوتنێکی نێوان پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، بەشداریی پارتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لە نێوان پارتی و چوارچێوەی ھەماھەنگیدا بووە و دەشڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگیی لەسەر مەرجەکانی پارتی ڕەزامەندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 25-6-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی د. فوئاد حوسێن، لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆ بوونەتەوە و لێک تێگەیشتن ھەیە لە نێوان پارتی و چوارچێوەی ھەماھەنگیدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەر لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتنی مەبدەئییش ھەبووە لەبارەی بەشداریی فراکسیۆنی پارتییەوە لە کۆبوونەوەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا و لە بەرانبەردا چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕەزامەندن لەسەر مەرجەکانی پارتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، سەرۆک بارزانی جەختی لە مەرجەکانی پارتی کردووەتەوە کە ڕێککەوتن و شەراکەت و هەماهەنگییە ئەوانیش بەو مەرجانەی پارتی ڕازین.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''لە بەیاننامەی فڕاکسیۆنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراقدا بەڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە ئەولەویەتی کارەکانیان چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و، دەرکردنی یاسای نەوت و غازە، ئەوەیش سەرەکیترین داواکاریی ئێمەیە لەگەڵ کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم.''

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ''دوای کۆتاییھاتنی پشووی پەرلەمان، لە ٩ی مانگی داھاتوودا پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بەڕێوە دەچێت، پێشتریش پارتی ھەوڵی زۆری ھەبووە تا ھەموو لایەنە عێراقییەکان لە حکوومەتدا بەشدار بن، ھەتا سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوماڵی شیعە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و محەمەد حەلبووسی ناردە حەنانە بۆ لای سەدر، تا چوارچێوەی ھەماھەنگییش لە حکوومەتدا بەشدار بێت و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.''