ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی شەش حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند و دەشڵێت، توشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق (شەممە 25-6-2022) ڕایگەیاند، "شەش حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون و حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆی توشبووانی نەخۆشییەکە گەیشتە 214 توشبوو و تاوەکو ئێستا 36 توشبووش گیانیان لەدەستداوە."