ناس کورد-
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەشڵێت، حکومەتی هەرێم هەموو ڕێکارێک دەگرێتەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا (شەممە 25-6-2022) ڕایگەیاند، "بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە".
هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە."