گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا

2022.06.25 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا

ناس کورد-

میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردەوە، پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 25.6.2022 میدیای نزیک لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆکراوەتەوە و بەردەستە و دوای کۆتاییهاتنی مووچەی مانگی پێنج ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، 29ـی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کۆتایی دێت و 30ـی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت." 

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر فریابکەون رەنگە تاوەکو جەژن، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەن".