ناس کورد-
کەمێک لەمەوبەر بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەمیش دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بۆ سێیەم جار لە هەفتەیەکدا، کەمێک پێش ئێستا (شەممە 25-6-2022) چوار مووشەکی کاتیۆشای 107 ملم ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرا، تائێستا زیانەکان نەزانراوە.
سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم هەواڵەکەی بۆ پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت، "موشەکەکەی ئەمجارە هەر کاتیۆشا بووە لە رۆژهەڵاتی کێڵگەکەوە ئاڕاستە کراوە لای گوندی مامیسک 500 مەتر لە دووری کێڵگەکەوە کەوتووەتە خوارەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
ئهم هێرشه بۆ سهر كێڵگهی گازی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز دوای دوو هێرشی مووشەکی دیکە دێت کە لە رۆژانی (22 و 24ـ6-2022، کراونەتە سەر ئەو کێڵگەیە.